Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 09:11

سوودانی لە کۆنگرەی بەغدا: دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق ڕەت دەکەینەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 12ـی 2022 بەشداری لە کۆنگرەی بەغدا 2 لە ئوردن کرد و جەختی کردەوە کە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق ڕەت دەکەنەوە.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەی بەغدا 2 لە ئوردن کرد، ڕایگەیاند: حکوومەتەکەمان بەرنامەیەکی واڵاوکراو پەیڕەو دەکات کە بنیادنانی هاوبەشیگەلێکی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت، لەسەر بنەماکانی ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بنیادنرابێت، بێگومان لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆژەگەلێکی ستراتیژی هاوبەش و تەواوکار لەپێناو گرێدانی عێراق بە دەوروبەری هەرێمی خۆیەوە.

ڕاشیگەیاند: لەسەرئاستی نێوخۆیی، نەهێشتنی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیمان لەپێشینەی کارەکانمان داناوە، بەشێوەیەکی کردەییش دەستمان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە باڵاترین ئاستەکانەوە پڕۆسەکە ئەنجام دەدەین، داواش لە وڵاتانی دۆست دەکەین یارمەتیمان بدەن لە گێڕانەوەی پارەوپولی ڕەوانەکراو و پاتاڵکراوی عێراق و تۆمەتبارانیش ڕادەست بکرێنەوە کە لەو وڵاتانەدا نیشتەجێن.

سوودانی جەختی کردەوە کە "عێراق پابەندە بە بنیادنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها خۆشی دەپارێزێت لە سەنگەرگرتن و دروستکردنی کێشە، سیاسەتی هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی بارگرژی پەیڕەو دەکات، لە هەمانکاتیشدا دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی و پێشێلکردنی سەروەری و دەستدرێژی سەرخاکی خۆی ڕەت دەکاتەوە."

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە "پێویستە هەموومان کاری هاوبەشانە بکەین و هەماهەنگی یەکدی بکەین بۆ نەهێشنی تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە، پێویستە میکانیزم و پلانی ڕاستەقینەش دابڕێژین بۆ  شکستپێهێنانی خواستە چەپەڵەکانی تیرۆریستان کە لاوانمان بەکاردێنن بە هزروبیرە ڕووخێنەرەکانیان."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.