شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی هاتنی شه‌پۆڵی سه‌رما و به‌فربارینی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد كه له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه‌دا ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار كه شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسییه ڕایگه‌یاند: کۆتاییەکانی ئەم مانگە یەکەم دابەزینی نزمەپاڵەپەستۆی ساردی جەمسەری لە باکور و رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەر ناوچەکانمان ده‌ست پێ ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: سیستەمێکی یەک لە دوای یەک دەبێت و تا سەرەتاکانی مانگی داهاتوو چەند شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین لەگەڵ خۆیدا ئەھێنێت کە لەوانەیە تا باکوری سعوودییە درێژ ببێتەوە، كه ڕه‌نگه له‌م وڵاته‌ش پلەکانی گەرما و بەفربارین دروستببێت.
شاره‌زایه‌كه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ماوەی رابردوودا بەھێزی گێژەڵووکە جەمسەرییەکانمان بینی كه لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای دا، جگه له‌وه‌ش لەم چەند رۆژەش شەپۆلێکی بەھێزی بەفربارین رۆژھەڵاتی ئاسیای گرتووە، هه‌موو ئه‌م حاڵەتانه‌ش لە ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا بۆ ئەم کاتانه‌ی ساڵ بەھێزترن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.