Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:23

سەدر ئەندامێکی ڕەوتەکەی دەردەکات

کوردستان TV
100%

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 12ـی 2022 بڕیاری دەرکردنی ئەندامێکی ڕەوتەکەی دا، بەهۆی بەکارهێنانی ناوی ڕەوتی سەدر لە بابەتە حکوومییەکان.

نووسینگەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر نووسراوێكی بڵاو کردۆتەوە تێیدا هاتووە کە بە پشتبەستن بە بەڵگەکان، ئەحمەد عقیلی لە هەموو جومگە و دامودەزگاکانی ڕەوتی سەدر دەردەکرێت".

لەبارەی هۆکاری دەرکردنی ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی ناوی ڕەوتی سەدر لە بابەتە حکوومیی و فەرمییەکان و مامەڵەی ئابووری و بازرگانیدا".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی تەمموزی ڕابردوو موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، وازھێنانی یەکجاری خۆی لە کاری سیاسیی و داخستنی سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بە ڕەوتی سەدری ڕاگەیاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.