ئه‌مڕۆ سێشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق له‌نێو یاریگه و جه‌ماوه‌ری خۆیدا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ته‌ڵه‌به شكستی خوارد.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 11ی خولی نایابی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری، یانه‌ی هه‌ولێر مێوانداریی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی كرد.
یارییه‌كه به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ته‌ڵه‌به كۆتایی هات، گۆڵه‌كانیش له‌لایه‌ن یاریزانان موئه‌مه‌ل عه‌بدولڕه‌زاق له خوله‌كی 2 و حوسێن عه‌بدوڵا له خوله‌كی 83 به ڕێگه‌ی لێدانی سزا هاتنه تۆماركردن.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مه سێیه‌م یارییه له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی عێراق ناتوانێ سه‌ركه‌وتن بهدهستبێهێنێ، به‌رامبه‌ر به یانه‌ی نه‌وتی ناوه‌ڕاست به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو و دواتریش هه‌فته‌ی ڕابردوو به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر به یانه‌ی زه‌وڕا دۆڕا بوو، ئه‌مڕۆش به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به دۆڕا.
به‌م شكسته یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی له 12 مایه‌وه و له ڕێزبه‌ندی 14ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق جێگیر بوو، یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش خاڵه‌كانی كرده 21 و هاته ڕیزبه‌ندی پێنجه‌می یانه‌كان.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 11ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز له‌نێو یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له یانه‌ی حدوودی برده‌وه، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و دهۆكیش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتردا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.