Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:59

له‌م هه‌فته‌یه‌ بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای كرد كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه‌:‌ کاریگەری هەردوو نزمەپاڵەپەستۆى دەریای سوور و کەنداوى عەرەبی کار دەکاتە سەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى عێراق و پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و باشوورى پارێزگاى سلێمانی.

بڵاویشی كرده‌وه‌: لە کاتەکانى ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەمی داهاتوو بە هۆى ئەم کاریگەرییەی كه‌شوهه‌وا، بارانبارین ڕوو لە بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەکات بەشێوەى نمەباران وهەندێكجار بارانى مامناوەند لە ناوچەى جیاجیاكان دەبارێت.

ئاماژه‌شی دا: بارانبارینه‌كه‌ لە سنوورى قەزاى خانەقین و مەندەلى و دەوروبەرى زیاتردەبێت و ته‌نانه‌ت هەندێكجار هەورەتریشقەشى لەگەڵ دەبێت.

له‌ كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م شه‌پۆڵه‌ كورت مه‌ودایه‌ و هه‌ر له‌ هه‌مان ڕۆژ واته‌ ڕۆژی پێنجشه‌م كاریگه‌رییه‌كه‌ی كۆتایی دێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.