کۆنگرەی بەغدا 2 بۆ هاوكاری و هاوبەشی بە بەشداری چەندان سەرکردە ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 12ـی 2022 لە ئوردن بەڕێوەچوو.
لە بەشێکی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە هاتووە کە "بەشداربووان بەردەوامیی کارەکانیان دووپات کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە هاوکاری لەگەڵ عێراق بۆ پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری و پڕۆسەی دیموکراسی و پرۆسەی دەستووری و هەوڵدان بۆ تەرخانکردنی دیالۆگ وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەری جیاوازی ناوچەیی."
ئەوەش خراوەتەڕوو کە "پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق دووپات کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکان، لەوانەش تیرۆر، کە عێراق بە قوربانیدانی گەورە و هاوکاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەریدا بەدەستهێنا، بەشداربووان سەرکۆنەکردنی توندڕەوی و تیرۆر بە هەموو شێوەکانیەوە ڕەت دەکەنەوە."
هەروەها باس لەوە کراوە کە "ئامادەبووان پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق نوێ کردەوە لە هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی دۆخی دەستوور و یاسا و بەهێزکردنی حوکمڕانی و بنیاتنانی دامەزراوەیی و توانای بەردەوامی پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی تواناکانی و جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلەکەی."
باس لەوەش کراوە کە "بەشداربووان جەختیان لە پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەوڵەکانی عێراق کردەوە بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی هەمەلایەنە و کارکردن بۆ بنیاتنانی یەکگرتوویی ئابووری و هاوکاری لەگەڵیدا لە زۆر کەرتدا، لەوانە وزە، ئاو، پەیوەندی کارەبا، ئاسایشی خۆراک و تەندروستی، گەیاندن، پاراستنی کەشوهەوا."
لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە "ئامادەبووان جەختیان کردەوە لە گەیشتن بە گەشەسەندنی ئابووری و سەرکەوتنی پڕۆژەکانی هاوکاریی ناوچەیی کە پێویستی بە پەیوەندیی بنیاتنەری ناوچەیی هەیە لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ، ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، پەسەندکردنی گفتوگۆ وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و هاوکاری لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەیشتن بە خۆشگوزەرانی."
کۆنگرەی بەغدا 2 بۆ هاوكاری و هاوبەشی ئەمڕۆ سێشەممە لە ئوردن بە بەشداری ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆک كۆماری فەرەنسا، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا، كە هەماهەنگی دانوستانەكانی ڤیەننا لەسەر مەلەفی ئەتۆمی ئێران دەكات، هەروەها ڕێكخەری یەكێتیی ئەوروپا بۆ ئەم وتووێژانە ئینریكی مۆرا، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە، سكرتێری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی هاوكاری كەنداو و ژمارەیەك وەزیری دەرەوەی عەرەبی دیكە بەشداری لە كۆنگرەكە دەكەن بەشدارییان لە كۆنگرەكە کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.