Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:21

پۆلیس ماتۆڕدزێكی ده‌ستگیر كرد

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی دزێكی ماتۆڕسكیلی ڕاگه‌یاند.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە نزیک هۆتێل شیراتۆن لە شەقامی (30 مەتری) تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ا. م) لە کاتی هەوڵدان بۆ دزینی ماتۆڕسکیلێک دەستگیر کرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و پاپی کێشانی ماددە هۆشبەرەکان و کەتەرێکی لە دەستدا گیرا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دزه‌كه‌ ڕێک خرا و ڕادەستی دادگا کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.