ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌م دانی به‌وه‌دانا كه له‌لایه‌ن گرووپێكه‌وه هه‌وڵی دزینی 100 ئاسه‌واری مێژوویی درابوو كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌رجه‌می عه‌باسییه‌كان.
ده‌زگاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا له شاری به‌غدا توانرا گرووپێك ده‌ستگیر بكرێت كه به‌نیازبوون 100 ئاسه‌واری سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان بدزن و بنێرنه ده‌ره‌وه‌ی عێراق به مه‌به‌ستی فرۆشتنه‌وه‌ی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه گرووپه‌كه پێكهاتبوون له 5 تاوانبار و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران و په‌ڕاوی یاساییان بۆ كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.