Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:46

چوونی ئافره‌ت بۆ زانكۆ قه‌ده‌غه‌ كرا

کوردستان TV
100%

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ فه‌رمی ده‌رگه‌ی چوونی زانكۆی به‌ڕووی ئافره‌تان له‌ ته‌واوی وڵات بۆ كاتێكی نادیار داخست.

حه‌فیزه‌ڵا زیائه‌ڵا هاشمی وه‌زیری خوێندنی باڵای حكوومه‌تی تاڵیبان ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گشتاندنێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆ حكوومی و تایبه‌ته‌كان كردووه‌ به‌وه‌ی كه تا كاتێكی نادیار ڕێگه‌ به‌ ئافره‌تان نه‌ده‌ن بێن بۆ زانكۆكان و ده‌وام بكه‌ن.

ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی تاڵیبان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتریش چه‌ندان كۆت و ڕێگری له‌به‌رده‌م ئافره‌تان له‌ زانكۆ و قوتابخانه‌كان دانرابوو، هه‌روه‌ها چوونی ئافره‌تان بۆ پاڕك و حه‌مامی گشتی و مه‌له‌وانگه‌ و هۆڵه‌كانی وه‌رزشی و چه‌ندان شوێنی گشتی قه‌ده‌غه‌ كرابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.