Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:26

کونسوڵی چین لە هەولێر: خەڵکی هەولێر زۆر میواندۆستن

کوردستان TV
100%

کونسوڵی گشتیی کۆماری چین لە هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 12ـی 2022 لە میانی ماڵئاواییکردنی وەک کونسوڵی چین ڕایگەیاند، لەو ماوەیەی لە هەولێر بووم خەڵکی هەرێمی کوردستانم خۆشویستووە، بەتایبەت خەڵکی هەولێر زۆر میواندۆستن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە نی ڕۆکی کونسڵی گشتیی کۆمارى چین لە هەولێر کرد.

لەبارەی ئەو سەردانە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە سەرەتای دیدارەکەدا، کونسڵی گشتیی کۆمارى چین لە هەولێر، ئاماژەی بە مەبەستى سەردانەکەیدا کە ماڵئاوایی و کۆتاییهێنانە بە کارەکانی وەکو کونسڵى کۆمارى چین لە هەولێر و لەشوێنی ئەودا حکوومەتی وڵاتەکەی کونسوڵی تازەى دەستنیشان کردووە و لەمنزیکانە دەست بەکاردەبێت، هەروەها سوپاسی پارێزگاری هەولێر و ئیدارەی پارێزگاى هەولێری کرد بۆ ئەو پەیوەندییە و هەماهەنگی و هاوکاری و ئاسانکارییانەی لە ماوەی ڕابردوودا پێشکەشى کراوە.

نی ڕۆکی گوتی: له‌ ماوەى ئەو پێنج ساڵەى كه‌ له‌ هه‌ولێرم خەڵکى هەرێمى کوردستانم زۆر خۆشویستووە بەتایبەتى خەڵکى هەولێر کە زۆر میوان دۆستن و دۆستانى ئەوشارە لە بیرناکەم و هیوادارم ئەو دۆستایەتیەمان بەردەوام بێت.

لەبەرامبەردا پارێزگاری هەولێر، دواى ھەڵسەنگاندنی بۆ کارەکانی کونسڵی گشتیی کۆمارى چین لە هەولێر لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى چین، باسی لەوە کرد کە "شانازی بە بەڕێزتانەوە دەکەین کە لە ماوەى کارکردنتان، توانیوتانە پەرەى زۆر بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى چین بدەن، ھیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین لە ئەرک و کاری نوێتان، هەولێری پایتەخت هەمیشە تۆى وەک کەسێکى خۆشەویست لەیاد دەبێت و خوازیارین لەگەڵ کونسڵى نوێى وڵاتەکەشتان کاری ھاوبەشی گرنگ و پێویست بەیەکەوە ئەنجام بدەین، ئومێد دەکەین پەیوەندی و دۆستایەتیمان لەپێناو تۆکمەترکردنى پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و كۆمارى چین پەرەى زیاترى پێبدرێت".

پارێزگاری هەولێر سوپاسى کونسڵخانەى کۆمارى چینى کرد بۆ هەموو ئەو هاوکارى و هەماهەنگى و پڕۆژانەى کە لە شارى هەولێر ئەنجامیان داوە، کە یەکێک لەو کارانە ڕووناککردنەوەى شەقامى هەڵەبجەى شەهیدبووە بە تیشكى خۆر، هەروەها هاوکارى و پاڵپشتیان بۆ ئاوارە و لێقەوماوانى کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بەرز نرخاند، ئەوە جگە لەوەى وەک یەکەمین وڵات لە سەردەمى کۆرۆنا ڤاکسینیان گەیاندووە بە هەرێمى کوردستان.

لەبەرامبەر کونسڵی گشتیی کۆمارى چین لە هەولێر، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ هەموو ئەو هاوکارى و ئاسانکارییانەى کە لە ماوەى کارکردنى لە هەولێرى پایتەخت لە ڕایککردنى کارەکانى پێشکەشی کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.