یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ ئه‌ستێره‌یه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه و به‌نیازه بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه یاخود وه‌رزی داهاتوو بیباته ڕیزی تیپه‌كه‌یه‌وه.
رۆژنامه‌ی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: یانه‌ی ریال مه‌درید چاوی بڕیوه‌ته سه‌ر یووشكۆ گڤاردیۆل به‌رگریكاری كڕواتی و یاریزانی یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی كه له یارییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕدا ئاستێكی ناوازه‌ی پێشكه‌ش كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ملوانكه‌ی بڕۆنزی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی برده‌وه.
گڤاردیۆل به‌رگریكارێكی جه‌سته تۆكمه‌ی ته‌مه‌ن 20 ساڵانه و له به‌شێك له یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا له مۆندیال له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی كرد.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه جگه له یانه‌ی ریال مه‌درید، یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزیش گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گڤاردیۆل ده‌ستپێكردووه به مه‌به‌ستی كڕینی.
یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه یاخود هاوینی داهاتوو بۆندێكی فه‌رمی پێشكه‌ش به یانه‌ی لایپزیك بكات به مه‌به‌ستی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ گڤاردیۆل.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش یانه ئه‌ڵمانییه‌كه بڕیاریداوه به كه‌متر له 80 ملیۆن یۆڕۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و به‌رگریكاره كڕواتییه نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.