ئه‌مشه‌و سێشه‌م گه‌له‌گورك هێرشی بۆ سه‌ر گوندێكی پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق هێناوه و به‌هۆیه‌وه 3 هاووڵاتی بریندار بوون.
هێرشی گورگه‌كان له گوندی جهمامیله سه‌ر به شاره‌دێی عهكیكه له پارێزگای زیقاڕ بووه، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا سێ كه‌س بریندار بوون ، یه‌كیك له برینداره‌كانیش منداڵێكی بچووكه.
دواتر له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی گونده‌كه ته‌قه له گورگه‌كان كراوه و یه‌كێكیان كوژراوه و ئه‌وانی تریش ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه.
ئه‌مه چه‌ند جارێكه گونده‌كه ڕووبه‌ڕووی هێرشی گورگه‌كان ده‌بێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی برسێتی و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراك و ئاوه بۆ گورگه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.