ئه‌مڕۆ سێشه‌م بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی چه‌ند تێكۆشه‌رێكی گه‌له‌كه‌مانی كرد و لە ڕەوشی تەندوستییانی پرسییه‌وه.
دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە درێژەی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا، سەردانی ھەریەک لە تێکۆشەرانی گەلەکەمان (کەمال شاکر، حاجی حاجی برایم و حەیدر فەیلی)ی کرد.
دكتۆر سالار هیوای سەلامەتی بۆ تێكۆشه‌ران خواست و هه‌روه‌ها هیوای زوو چاکبوونەوەی به تایبه‌تی بۆ کەمال شاکر و حەیدەر فەیلی خواست کە ماوەیەکە باری تەندروستییان ناجێگیرە.
بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری له دیداره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له تێكۆشه‌ره‌كان گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە دوایین ڕووداو و پێشھاتەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان.
لای خۆشییانه‌وه ناوبراوان خۆشحاڵبوون بە سەردانەکە و ھیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکی نوێ بۆ دکتۆر سالار عوسمان خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.