Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:19

وڵاتێكی عەرەبی ڕەزامەندی لەسەر دوو ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ڕاوێژكارانی مەغریب بە زۆرینەی دەنگ، دوو ڕێككەوتننامەی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند كرد كە 167 ئەندام پشتگیریان لێكردو و 15 ئەندام دژایەتیان كرد.
نوێنەرانی كۆنفیدراسیۆنی كرێكارانی دیموكرات، یەكێتی نیشتمانی كار لە مەغریب و گروپی دادپەروەری كۆمەڵایەتی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو دوو ڕێككەوتنە لەگەڵ ئیسرائیل، هاوكات نوێنەرانی یەكێتی كرێكاری مەغریب خۆیان لە دەنگدان بەدوور گرت و پشتیوانی نەكردنیان بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لیژنەی كاروباری دەرەوە، بەرگری و مەغریبییەكانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا بە كۆی دەنگ سەرجەم ڕێككەوتنەكانی پەسەند كرد، لەنێویاندا دوو ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل.
بابەتەكە تایبەتە بە پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەی هاوكاری ئابووری و بازرگانیی نێوان مەغریب و ئیسرائیل كە لە 21ی شوباتی 2022 لە ڕەبەت واژۆ كراوە، هەروەها پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكانی نێوان مەغریب و ئیسرائیل كە لە 11ی ئابی 2021 لە ڕەبات واژۆ كراوە.
ڕێككەوتنی یەكەم ئامانجی زیادكردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان مەغریب و ئیسرائیلە، هەروەها هەموو هەنگاوە پێویستەكان بۆ ئەوە بگیرێتەبەر، هاوكات لابردنی هەموو بەربەستەكانی بەردەم پەیوەندییە ئابورییە ئاساییەكانی نێوان هەردوولا دیاریكراوە، لەوانەش یاسا و ڕێسا یان ڕێوشوێنی جیاكاری.
ڕێككەوتنی خزمەتگوزاریی ئاسمانی نێوان مەغریب و ئیسرائیل ئامانجی ڕێكخستنی كارەكانی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەردوولایە.
مەغریب ڕێككەوتنێكی سێ قۆڵی لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل واژۆ كردبوو، بەپێی ئەو ڕێككەوتنە واشنتۆن دانپێدانانی خۆی بە سەحرای مەغریب ڕاگەیاند، لە بەرامبەردا مەغریب ڕێككەوتنی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.