بەگوێرەی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی، لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكدا كە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكای گرتەوە، لانیكەم دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 11 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەدا كارەبا لە نزیكەی 70 هەزار كەس پچڕاوە.
جێگای سەرنجە كە لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەرەبەیانی سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە كەناراوەكانی باكووری كالیفۆرنیا ڕوویدا.
بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریكا، بوومەلەرزەكە كاتژمێر 10:34 بە كاتی ناوەندی ئەمریكا لە 12 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری فێرندال ڕوویداوە.
كالیفۆرنیا: لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 11 كەسیش برینداربوون
كارەبا لە نزیكەی 70 هەزار كەس پچڕاوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.