Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:21

شای مەغریب مەدالیای شاهانەی بەخشییە یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی

کوردستان TV
100%


شای مەغریب، محەمەدی شەشەم لە بەرامبەر ئەو سەرکەوتنەی کە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە میانەی مۆندیالی قەتەر بەدەستی هێنا، مەدالیای شاهانەی بەخشییە یاریزانانی هەڵبژاردەکە.
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی مەغریب بڵاوکراوەتەوە، شا محەمەدی شەشەم لە کۆشکی پاشایەتی لە رەباتی پایتەخت، پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە شای مەغریب، بڕیاریداوە مەدالیای شاهانە وەک دیاری ببەخشرێتە سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەکە.
جێی ئاماژەیە هەڵبژاردەی مەغریب بۆ یەکەمجار لە مێژوودا توانی بگاتە نیوەی پێش کۆتایی مۆندیالی قەتەر و پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت، بەوهۆیەشەوە مەغریبییەکان بەجۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان کرد.
لەکاتێکدا هەڵبژاردەی مەغریب لە قەتەرەوە گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی، هەزاران کەس بە کراسی هەڵبژاردەکەوە لەسەر شەقامەکانی رەباتی پایتەخت وەستابوون و پێشوازییان لە یاریزانەکان کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.