Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:21

قەتەر: بە درێژایی جامی جیهانیدا 26 هەزار و 425 گەشتی ئاسمانیی ئەنجامدراوە

کوردستان TV
100%


دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی قەتەر، رایگەیاند لە ماوەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانیی فیفا 2022دا، 26 هەزار و 425 گەشتی ئاسمانیی لە هەردوو فڕۆکەخانەکەی دۆحە ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی قەتەرەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بە درێژایی جامی جیهانی قەرەباڵغییەکی زۆر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دۆحە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەمەد هەبووە.

جگە لە زیادبوونی ئەو گەشتانەی کە لە وڵاتانی کەنداوی دراوسێی قەتەرەوە ئەنجامدراوە، کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکانی بواری فڕۆکەوانیی بە مەبەستی گواستنەوەی هەوادارانی تۆپی پێ بۆ مۆندیالی 2022 گەشتی زیادەیان رێکخستووە.

کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانیی چەندین وڵاتی ئەورووپا، ئەمریکای باشوور و ئەفریقا بۆ گواستنەوەی هاندەران بۆ قەتەر بە کرێ گرتنی فڕۆکەیان زیاد کردووە.

لەم چوارچێوەیەدا، لە ماوەی جامی جیهانیی کە لە 20ی تشرینی دووەم دەستی پێ کرد و لە 18ی کانوونی یەکەم کۆتایی هات، 26 هەزار و 425 گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەکانی قەتەر ئەنجامدراوە.

دۆحە لە ماوەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانیی2022دا پێشوازیی لە زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار سەردانیکار لە سەرانسەری جیهانەوە کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی قەتەر (QNA)، ژمارەی ئەو هاندەرانەی کە لە یاریگاکانەوە سەیری یارییەکانی جامی جیهانییان کردووە گەیشتووەتە، سێ ملیۆن و 400 هەزار کەس و تێکڕای ئامادەبوونی هاندەران لە یەک یاریدا 53 هەزاری تێپەڕاندووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.