له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: ڕۆژی 17ی12ی 2022 لە گوندی گەورەدێ لە قەزای ماوەت بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردنەوە كەسێك كوژراو كەسێكی تر بریندار بوو و تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات .
ئاماژه بهوهشكراوه، هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، ر ، م لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەلەگەڵیدا بەردەوامە .
بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك و برینداربوونی كەسێكی دیكە تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.