Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:24

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕێنمایی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی غاز بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%


 دوای ڕووداوەکانی پەیوەست بە غاز و سۆپای غاز، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی روودانی رووداوی هاوشێوە و نەخوازراو، جێبەجێی بکەن تاوەکو پارێزراو بن و لە مەترسییەکان بەدوور بن.

بۆ ئەوەی لە ڕووداوی نەخوازراوی پەیوەست بە غاز پارێزراو بیت، ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە:
- هەرکاتێک بۆنی غاز هات، نابێت دەستکاری سویچی کارەبا بکەیت یان ئاگر دابگیرسێنیت.
- دەبێت پەنجەرە و دەرگاکان بەتەواوی بکەیتەوە.
- ئەو شوێنەی بۆنی غازی لێدێت، دەبێت بەخێرایی چۆڵ بکرێت.

بۆ ئەوەی لە ڕووداوی نەخوازراوی پەیوەست بە سۆپای غاز پارێزراو بیت، ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە:
- بووتڵی غاز لە چێشتخانە دامەنێ و نابێت بووتڵی غازیش لەنزیک سۆپا هەڵبگیرێت.
- دەبێت بووتڵی غاز لە شوێنێک بێت، کە هەواگۆڕکێی هەبێت و دووربێت لە تیشکی خۆر و ماددەی سووتێنەر.
- پێویستە دڵنیابیت لەوەی، كە سۆندەی غاز کوالێتیی باشە و هیچ کێشەیەکی نییە.
- هەمیشە لەبیرت بێت پێش نووستن یان جێهێشتنی ماڵ، غاز لە سەرچاوەکەیەوە بگریتەوە.

بۆ ئەوەی لە ڕووداوی نەخوازراوی پەیوەست بە لێچوونی غازی شل پارێزراو بیت، ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە:
- لەکاتی لێچوونی غاز لە ماڵ، بەلایەنی کەم 100 مەتر لەو جێگایە دوور بکەوە.
- لەکاتی لێچوونی غاز لە هۆتێل، چێشتخانە و شوێنەکانی تر، 800 مەتر دوور بکەوە.
- لەکاتی بوونی ئاگر لە تانکی غازی بەنزینخانەکان، کیلۆمەترێک و 50 مەتر لەو شوێنە دوور بکەوە.

لەکاتی بوونی ڕووداوی نەخوازراوی غاز، ڕێنماییەکان جێبەجی بکە و پەیوەندیی بە ژمارەی هێڵی گەرمی 115 بکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.