تەنیا لە ساڵی 2022دا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر زیاتر لە 740 هەزار تۆن زبڵ و پاشماوە كۆكراوەتەوە و چارەسەر و ژێر خاك كراوە، كە لەم پرۆسەیەدا نزیكەی 600 ئامێر ڕۆژانە كاری كۆكردنەوە و گواستنەوەیان كردووە.
لە چوارچێوەی پلانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بایەخێكی زۆر بە چارەسەركردنی خاشاك لە هەرێمی كوردستان دەدات، خەرجی كۆكردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاك تەنیا بۆ یەك مانگ لە هەرێمی كوردستان، 10 ملیار دینار لەسەر حكوومەت دەكەوێت.
ئەمساڵ لە سنووری شاری هەولێر بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، زیاتر لە 740 هەزار تۆن زبڵ و پاشماوەی جۆراوجۆر كۆكراوەتەوە و لە زبڵخانەی كانی قڕژاڵە چارەسەر و خراوەتە ژێر خاكەوە.
پرۆسەی كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خاشاك، كارێكی زۆر قورسە و پێویستی بە ئامێری پێشكەوتوو و كرێكاری زۆر هەیە، ئەم بڕە خاشاكەی كۆكراوەتەوە و چارەسەر كراوە، ڕۆژانە نزیكەی 600 ئامێر کاری کۆکردنەوە و گواستنەوەیان ئەنجام داوە.
هەولێر.. ئەمساڵ زیاتر لە 740 هەزار تۆن خاشاك و پاشماوە كۆكراوەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.