Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:26

لە هەولێر بەردی بناغەی پڕۆژەی سەنتەری پەرستیاری و مامانی دانرا

بۆ یەكەمین جارە پڕۆژەی لەو شێوەیە لە عێراق ئەنجام دەدرێ
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری هەولێر ، بە ئامادەبوونی قائیمقامی ناوەندو بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو بەرێوەبەری بەرنگاربوونەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای هەولێرو نوێنەرانی رێكخراوە بیانییەكان؛  لە رێورەسمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی سەنتەری پەرەسەندنی پەرستیاری و مامانی لە كۆمەڵگەی بەحركە دانا كە بۆ یەكەمین جارە لەعێراق پڕۆژەی لەوشێوەیە ئەنجام دەدرێ.
پارێزگاری هەولێر لە وتەیەكدا بەهای مرۆیی ئەو سەنتەرەی خستە روو، كە چەشنی ناوەندێكی تەندورستی و فێركاری رۆڵی پێشەنگایەتی دەبینێ لە بە هاناوەهاتن و پرۆسەی چارەسەریكردن، ئەویش لە بوارێكی هەستیاری وەك پەرستیاری و مامانیدا.
شایەنی ئاماژە بۆكردنە ئەم سەنتەرە جگە لەوەی دەبێتە ناوەندێكی ڤێركاری بەردەوامی دەرچوانی بەشە تەندورستییەكان هاوكات پاڵپشتی راستەوخۆیە بۆ جیگیركردن و چاودێریكردنی دۆخی تەندورستی هاوڵاتیان هاوكات ئامادەباشی بۆ بارودۆخی لەناكاو دەكات و بە رێگەی فریاگوزاری كۆنترۆلی دۆخە سەختەكانی هاوڵاتیان دەكات. 
ئەم پڕۆژەیە وەك قۆناغی یەكەم دوو ملیۆن دۆلاری لەلایەن ڕێكخراوی ڕۆكار بەپشتیوانی دارایی LDS  بۆ دابینكراوە .
لە كۆتایی مەراسیمەكەدا بەردی بناغەی سەنتەرەكە لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە دانرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.