سەر لە بەیانی ئەمرۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو بار هەڵگر لە سەر رێگەی دێلێژە لەبەردەم كارگەی ئاوی جام ڕوویداو لە ئەنجامدا شوفێرێك گیانی لەدەستدا و شوفێرێكیش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ ڕیكەوتی 21-12-2022 كاتژمێر6:23 خولەكی سەر لە بەیانی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو بار هەڵگر لە سەر رێگەی دێلێژە لەبەردەم كارگەی ئاوی جام ڕوویدا .
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەمەشكرد كە ڕووداوەكە لە ئەنجامی تێپەڕاندنی هەڵەی یەكێك لە بەرهەڵگرەكانەوە بووە.
دەشڵێت: لە ئەنجامی رووداوەكەدا شۆفێری یەكێك لە بار هەڵگرەكان گیانی لەدەست داوەو شۆفێرەكەی تریان بریندار بووە.
لە رووداوێكی هاتووچۆی نێوان دوو بارهەڵگر شوفێرێك گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.