Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:32

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەك بۆ پرۆژەی ئاوی بێخاڵ - سۆران خەرج دەكات

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی پرۆژەكە و پرۆسەی دابەشكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پرۆژەی ئاوی بێخاڵ – سۆران.
ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران و بە مەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ پرۆژەكە بەپێی پلانی ساڵی 2022 ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دراوە. هاوكات وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 18 ملیۆن دیناری دیكەی بۆ پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گوندی سەربیش برادۆست لە ناحیەی سیدەكان/سۆران داوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.