Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:55

هەڵمەتێکی نوێی کوتانی ڤاکسینی منداڵان ده‌ستپێده‌كرێت

کوردستان TV
100%


 وەزارەتی تەندرووستی دەستی بە هەڵمەتێکی نوێی کوتانی فرەڤاکسین بۆ منداڵان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کردووە و بۆ ماوەی 10ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بە پێی بانگەوازی وەزارەتی تەندرووستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەڵمەتی 10 رۆژەی کوتانی فرەڤاکسینی لە رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2022 بۆ ئەو منداڵانە دەستیپێکردووە، کە پێشتر ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. هەروەها داواش لە دایک و باوکان دەکات بۆ پاراستنی منداڵەکانیان لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان، بەشداری لە هەڵمەتەکە بکەن و ئەرکی خۆیان لە بەرامبەر منداڵەکانیان جێبەجێ بکەن.
وەزارەتی تەندرووستی لەبارەی گرنگیی هەڵمەتەکە ڕاگەیاندووە: ئەم هەڵمەتە یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ پاراستنی منداڵ و نەوەکانی داهاتوومان لەو نەخۆشییە پەتایی و گوازراوانەی کە تەنیا بە کوتان خۆپارێزییان لێ دەکرێت.
وەزارەتی تەندرووستی داوا لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندرووستی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات، بۆ هاندانی هاووڵاتیان لەسەر کوتانی منداڵەکانیان، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیانەوە بەشداری لە هەڵمەتەکە بکەن و پەیامی تەندرووستیی تایبەت بە هەڵمەتی کوتانی فرەڤاکسین بڵاو بکەنەوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.