Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:26

گوژمەیەك بۆ دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوندێكی سیدەكان خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

لەپێناو باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شار و شارۆچكە و گوندەكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 18 ملیۆن دینار بۆ دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گوندی سەربیش برادۆست لە ناحیەی سیدەكان لە قەزای سۆران.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران بەپێی پلانی ساڵی 2022 و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت و ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی گوندەكە لێی سوودمەند دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.