حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی كرد له نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی دیار مامۆستا "حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی" و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشی.
له دیدارێكدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان ستایشی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس مامۆستا حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی كرد، له پێناو خزمه‌ت كردنی بواری ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و ڕۆژنامه‌نووسی منداڵان و ڕایگه‌یاند، مامۆستا حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی ناوێكی به‌رجه‌سته و دیاری كاروانی ڕۆژنامه‌نووسی كوردیی به گشتیی و ڕۆژنامه‌نووسیی بواری منداڵانه به تایبه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌ركی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "هه‌نگ"ـی منداڵانی له ئه‌ستۆ بوو.
شایانی باسه‌مامۆستا حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "هه‌نگ" له خولی نوێ‌دا، داوای به‌خشینی له ئه‌ركه‌كه‌ی كردبوو، له‌سه‌ر داوای خۆی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ به‌خشرانی له ئه‌ركه‌كه‌ی و ڕاشیگه‌یاند، باشترین خه‌ڵات و پێ‌زانین بۆ كۆششی مامۆستا فه‌رهادی، به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر رێچكه‌ی خزمه‌ته‌كانی و درێژه‌دانه به ده‌رچوواندنی گۆڤاری "هه‌نگ"ـی منداڵان، كه جێده‌ستی مامۆستا فه‌رهادی هه‌میشه پێوه دیاره.
له به‌رامبه‌ردا، مامۆستا حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی سوپاس و پێزانینی بۆ وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و ستافی گۆڤاری "هه‌نگ" ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان خه‌ڵات و سوپاسنامه‌ی ڕێزلێنانی به‌خشییه مامۆستا حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی.
ئا- كامران
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری خه‌ڵاتی ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌نووسه‌ر "حه‌مه ساڵح فه‌رهادی" كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.