Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:21

رووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ستدانی دایكێك و 2 منداڵی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دوكان، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و كه‌سێكی دیكه‌ برینداربوو.
عه‌قید ئومێد عه‌بدڵڵا حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌زای دوكان،  به‌پێگه‌ی هاتووچۆی سلێمانی راگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌21ى12ى2022، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌جۆری پێكدادان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دوكان – ڕانیه‌، له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌جۆری سكانیا فلات له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی له‌جۆری كیا ڕیۆ ڕوویدا‌و له‌ئاكامدا شۆفێر‌و دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.
راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ هه‌رسێكیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن‌و پێكدێن له‌دایك‌و دوو منداڵ‌و منداڵێكی دیكه‌یان له‌ڕووداوكه‌دا برینداربوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.