له ماوەی ڕابردوو به‌شێک له دانیشتووانی شاری هه‌ولێر به‌هۆی شكانی بۆری ئاوی ئیفراز سێ، تووشی كێشه‌ی كه‌مئاوی ده‌بوونه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به گۆڕینی ئه‌و بۆریه و ته‌رخانكردنی گوژمه‌یه‌كی دیاریكراو بۆی.
زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، ئاوی پاک بۆ 40%ی دانیشتووانی هەولێر دابین دەکات، کە زیاتر لە 160 هەزار هاوبەشی ئاو لەخۆ دەگرێت، بۆیه شكانی بۆڕییه‌كه، ده‌بووه كێشه‌یه‌ک بۆ به‌شێک له دانیشتووانی پارێزگای هه‌ولێر، بەمهۆیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بە تەرخانکردنی نزیکەی 21 ملیار دینار، بڕیاری گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز سێی بە درێژیی 11 کیلۆمەتر و ئێستا کارەکانی قۆناغی یەکەم دەستی پێ کردووە كه درێژیه‌كه‌ی 2 هەزار 750 مه‌تره و ده‌كه‌وێته نزیک وێستگه‌ی مارعۆدا.
ڕاشیگەیاند: ئه‌و بۆریه‌ی پێشتر به‌كارهاتبوو له جۆری فایبه‌ر گلاس بوو، کە بەپێی پێوه‌ری ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێگه‌پێدراو بوو، به‌ڵام به‌رگه‌ی فشاری ئه‌و په‌مپانه‌ی ناو وێستگه‌كه‌ی نه‌ده‌گرت، بۆیه ئه‌و به‌شەی زۆرجار تووشی شكان ده‌بوو، ئه‌و بۆریه‌ی ئێستا دانراوه له جۆری كاربۆن ستیله و به‌رگه‌ی 37 بار ده‌گرێت و كوالێتییه‌كه‌ی زۆر باشه و تیرەکەی هەزار و 500 مللیمەترە و ئەستوورییەکەشی 14 مللیمەترە، بۆرییەکان بە پێنج چین لەحیم پێکەوە دەبەسترێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە بە تەواوبوونی کارەکان کێشەی شکانی بۆری ئیفراز سێ لە هەولێر کۆتایی پێدەهێنرێت، بۆرییە نوێیەکەی ئیفراز سێ توانای هەیە لە کاتژمێرێکدا 10 هەزار مەتر سێجا ئاو بگوازێتەوە و بەراورد بە بۆرییە کۆنەکەش زۆر پتەوترە.
زەردەشت سەرسام باسی لەوەش کرد کە هاووڵاتییان دڵنیا بن كه ئه‌و كێشه‌یه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ماوه‌ی ته‌واوكردنی گۆڕینی بۆڕییه‌كەش 90 ڕۆژ بوو، به‌ڵام بڕیارە به 75 ڕۆژ به‌ڵێنده‌ر ته‌واوی بكات، دوای ته‌واوبوونیشی و تێستكردنی ته‌نیا دوو ڕۆژ پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان هاوكارمان بن تاوەكو بۆرییه‌كان به‌یه‌كتر ده‌به‌سترێنه‌وه.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە قۆناغی دووه‌م كه له داهاتوو كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت له وێستگه‌ی ئیفرازه‌وه ده‌ستپێده‌كات، چونکە هه‌ندێك جار جگه له ئیفراز سێ لە هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئیفراز یه‌ک و دوو شکان ڕووی دەدا، لە کاتی کارکردن لە قۆناغی دووەم بیره‌كان ئاوی پاک بۆ ماڵان دابین ده‌كه‌ن، بۆیه به‌كاركردن له‌م به‌شانه‌ی ئیفراز هاوبه‌شانی ئاو له پارێزگای هه‌ولێر هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆیان بۆ دروست نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.