پشتی كه عه‌بایه‌كی تایبه‌تی فۆلكلۆری قه‌ته‌ڕییه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ڕووی نرخ و ڕێژه‌ی فرۆشتنه‌وه له بازاڕه‌كانی دۆحه‌ی پاته‌خت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی مۆندیالی 2022 له‌به‌ر لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین كرا.
له مه‌ڕاسیمی به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی مۆندیال، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی میری قه‌ته‌ڕ عه‌بایێكی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌ر میسی كرد و هه‌ر به‌م عه‌بایه‌شه‌وه كاپتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
عه‌بایه‌كه ده‌نگۆیه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیه‌وه هێنا و هه‌ر له ڕۆژی دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌كه، فرۆشتنی ڕێژه‌ی پشتی له بازاڕه‌كانی دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد له‌لایه‌ن هه‌وادارانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌وه.
رۆژنامه‌ی (لیكیپ)ی فڕه‌نسی ئاشكرای كرد، پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی مۆندیال، هه‌ر دوكانێكی دۆحه‌ی پایته‌خت رۆژانه 8 تا 10 عه‌بای ده‌فرۆشت، به‌ڵام له ڕۆژی دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌كه‌وه فرۆشتنی رۆژانه‌ی پشتی بووه‌ته 150 دانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر عه‌بایه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌به‌ر میسی كرا، كه قوماشه‌كه‌ی خوری ژاپۆنی و ده‌زووی زێڕی ئه‌ڵمانییه، نرخه‌كه‌ی خۆی له 2 هه‌زار یۆرۆ ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.