Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:27

ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی 12ـی 2022 لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا 5 تیرۆریستی داعش کوژران.

لیوا یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییەکانی دەزگای دژەتیرۆر، فڕۆکەکانی سوپای عێراق هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر توخمی تیرۆریستانی داعش لە قەزای تەلەعفەر ئەنجام دا.

ڕاشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە کوژرانی 5 تیرۆریستی داعشی لێکەوتەوە، کە یەکێکیان سەرکردەی ئەو تیرۆریستانەی داعش بووە.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق جەختی کردۆتەوە کە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی توخمەکانی تیرۆریستانی داعش.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.