سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه ئاماده‌كاری هێزه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتۆته 91% و ئاماده‌ن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ناكاو.
ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له كاتی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای شه‌ڕكردن و ئاماده‌ییه‌كانی شه‌ڕی هێزه ئه‌تۆمییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌مه‌ش گه‌ره‌نتی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاته‌كه‌مانه، هه‌روه‌ها ده‌بێته پاڵپشتییه‌ك خۆپارێزی و هاوسه‌نگی چه‌كی ئه‌تۆمی له جیهاندا.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانی هێزی ئه‌تۆمی ڕووسیا بۆ 91% به‌رز بۆته‌وه و ئاماده‌ن له به‌كارهێنان و به‌رگریكردن له هه‌ر كات و ساتێك‌دا.
سه‌باره‌ت به درۆن و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، پووتین گوتی: درۆن له سه‌رده‌می ئێستا و جه‌نگی هاوچه‌رخدا بۆته پێداویستییه‌كی گرینگ و پێویسته هه‌موو سه‌ربازێك شاره‌زای به‌كارهێنانی بێت.
سه‌رۆكی ڕووسیا جه‌ختیشی كرده‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌یان بۆ یه‌كه‌مجاره بووه خاوه‌نی مووشه‌كێكی كیشوه‌ربڕی نوێ كه به (شه‌یتان) ناسراوه، له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی نوێی سیسته‌می یارسی ده‌ریاوانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.