پسپۆڕانی خۆراك هه‌میشه ئامۆژگاری كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن رۆژانه میوه‌ی به‌سوود به‌شێوه‌ی ڕێكخراو بخۆن كه چه‌ندان سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ریان تێدایه، به‌ڵام جه‌خت له 5 جۆری میوه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌رگیز مرۆڤ نابێت ده‌ستبه‌رداری بێت.
ئه‌و پێنج جۆری میوه‌ش بریتین له:-
1- پرته‌قاڵ و هاوشێوه‌كانی
له سه‌رووی ئه‌و میوانه داده‌نرێن كه هه‌رگیز مرۆڤ نابێت له خواردنی ده‌ستبه‌ردارییان بێت به‌هۆی بوونی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڤیتامین و مادده‌كانی ناوییه‌وه، ئه‌مه جگه له ناوبانگییه‌كه‌ی بۆ ئاسانكردنی كرداری هه‌رس و دابه‌زینی كێش و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین له جه‌سته‌دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگی ڤیتامین (C)ییه.
2- ئه‌نه‌ناس:-
ئه‌نه‌ناس ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامینی (C) و مه‌نگه‌نیزی تێدایه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی باشی له سه‌رچاوه‌ی دژه‌هه‌وكردنی تێدایه.
3- ئه‌ڤۆكادۆ:
ئه‌ڤۆكادۆ پارێزگاری له ته‌ندروستی دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری له مادده‌ی دژه‌هه‌وكردنی تێدایه، جگه له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ.
4- توو
توو میوه‌یه‌كه ده‌وڵمه‌نده به دژه ئۆكسین و خواردنی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان و شه‌كره و زههایمهڕ، جگه له‌وه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامینه‌كانی (C) و (K) و هه‌روه‌ها مه‌نگه‌نیزی تێدایه.
5- سێ‌و
وته‌یه‌كی جیهانی هه‌یه كه ده‌ڵێت "رۆژانه سێوێك بخۆ، مه‌چۆره لای دكتۆر"، ئه‌م وته‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه سێ‌و سوودێكی ئێجگار زۆر به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ و ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامینه‌كانی (B) و (C) و (K) و هه‌روه‌ها ڕیشاڵی تێدایه، جگه له‌وه‌ی كه سێ‌و میوه‌یه‌كی به‌سووده بۆ هێشتنه‌وه‌ی دڵ و ده‌ماره‌كانی به ته‌ندروستی و دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.