Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:29

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی تێرمیناڵی بەغدا دەدات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی کاتژمێر 01:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی 12ـی 2022 ڕووداوێکی تەقەکردن لە تێرمیناڵی بەغدا لە شاری هەولێر ڕووی دا، پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە (تێرمیناڵی بەغداد)، دوای گەیشتنی هێزەکانمان، دەرکەوت کە لەنێوان بەڵێندەر و ئەو کەسانەی کە کار لە شوێنی ناوبراو دەکەن بووەتە دەمەقاڵێیان و لە ئاکامدا تەقە لەنێوانیان درووست بووە.

ڕاشیگەیاند: 6 لە ئاژاوەگێڕەکان دەستگیر کرا کە یەکێکیان تەقەی کردووە و دەستبەسەر چەکی بەکارهاتووشدا گیرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و پەڕاوەکە ڕەوانەی بەردەم دادوەری ئێشکگر کرا بۆ ئەوەی ڕێککاری یاسایی دەرحەق بەو تەقەکەرانە بگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.