Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:28

كتێبی (چۆن به‌ پێنج ڕۆژ ده‌بیت به‌ كورد؟) چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كتێبی (چۆن به‌ پێنج ڕۆژ ده‌بیت به‌ كورد؟)ی نووسه‌ر مه‌ڕوان عه‌لی كه‌وته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌رانی كورد كه‌ له‌لایه‌ن موكه‌ڕه‌م ڕه‌شید تاڵه‌بانییه‌وه‌ له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی شیرینی كوردی.

نووسه‌ر له‌م كتێبه‌كه‌ (94) لاپه‌ڕه‌ییه‌دا به‌شێوه‌ی په‌خشان و شیعر و بیره‌وه‌ری، چه‌ندان بیره‌وه‌ری و به‌سه‌رهاتی ژیانی تایبه‌تی خۆی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازی كورده‌واری به‌ زمانێكی ساده‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ و وه‌ك تابلۆیه‌كی جوانی ڕه‌نگاوڕه‌نی پڕ له‌ سه‌وزایی بۆ خوێنه‌ران وێنای ده‌كات، تا بخزێنه‌ نێو مێژووی ڕووداوه‌كان.

خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ بۆ خوێنه‌ران به‌تایبه‌تیش بۆ خوێنه‌ره‌ گه‌نج و تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌ گرینگه‌كان‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی مێژوو و به‌سه‌رهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.

كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ژماره‌ی سپاردن و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پێدراوه‌ و ئێستا له‌ به‌شێك له‌ كتێبخانه‌كان به‌رده‌سته‌ و خوێنه‌ران ده‌توانن به‌ده‌ستی بهێنن.

 

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.