لە کۆبوونەوەی نێوان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، ڕێککەوتن لەسەر پەلەکردن لە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی 12ـی 2022 لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی کۆبوونەوە.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە ڕێکەوتن لەسەر پەلەکردن لە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان بەتایبەت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی سەختی کەشوهەوای ناوچەکە.
ڕاشیگەیاند: بڕیار درا بەشەگازی موەلیدە ئەهلییەکان زیاد بکرێت، بەتایبەتی لە کەرکووک، چونکە کارەبای نیشتمانی کەم بووەتەوە، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی پارەی موەلیدە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا د. شاخەوان عەبدوڵا و حەیان عەبدولغەنی باسیان لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی کۆمپانیای نەوتی باکوور و هاوبەشنەکردنی پێکهاتەکان لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆمپانیایە کرد.
ئەوەشی خستووتەڕوو کە جگە لەوە بەفەرمی نووسراوی دامەزراندنی مەشقپێکراوانی نەوتی باکوورمان ڕادەست کرد و بڕیار درا ڕێگەچارەیەکیان بۆ بدۆزرێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران باسی لەوەش کرد کە هەر لەو کۆبوونەوەیە باس لە دامەزراندنی دەرچووانی پەیمانگەی نەوت کرا، دواتر هەنگاوەکانی وەزارەت بۆ کردنەوەی پاڵاوگەی زیاتر لە ناوخۆ بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی هاووڵاتییان تاوتوێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.