له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوای كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی، ئاڵوگۆڕ لە بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی 12ـی 2022 به ئاماده‌بوونی مەحموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامانی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن، ئاڵوگۆڕ له به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و د. سالار عوسمان وەک بەرپرسی ئەو بەشە ده‌ستبه‌كار بوو.
د.سالار عوسمان جەختی کردەوە کە ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هزری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی مەلا مسته‌فای بارزانی و سیاسه‌تی ڕوونی سه‌رۆک بارزانی بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌رێكی نیشتمانییانه كار بكه‌ین، بۆیه پرسه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ینه كاری له‌پێشینه‌ی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.