كیلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی فڕه‌نسی و یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌هۆی یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتیپه‌كه‌ی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی بۆ دروست بووه.
ماڵپه‌ڕی (دیڤنسا سه‌نتڕال) ئاشكرای كرد: مباپێ به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مێسی و مارتینێزی گۆڵپارێزی ئه‌رجه‌نتین له یاریی كۆتایی مۆندیال توڕه بووه و ڕه‌تی كردۆته‌وه جارێكی تر له ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه.
كه‌سه نزیكه‌كانی مباپێ ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یاریكردنی له‌گه‌ڵ میسی له یه‌ك تیپدا ڕه‌تكردۆته‌وه.
جه‌ختیشیان كردۆته‌وه كه مباپێ ئاماده‌یه به به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان بڵێت له‌نێوان میسی و ئه‌و یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن.
رۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به سه‌ركردایه‌تی میسی به لێدانی سزای یه‌كلاكره‌وه توانی له هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا بباته‌وه و بۆ سێیه‌مجار له مێژوودا جامی جیهان به‌رز بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.