کەمێک پێش ئێستا؛ تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێكی سنووری شارەدێی سەرگەڕان لە کەرکووک، بەهۆیەوە دوو سەربازی سوپای عێراق کوژراون.
سەرچاوەیەک بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: تیرۆریستانی داعش لە گوندی سێبیران لە شارەدێی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکووک هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق.
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ئەو هێرشە دوو سەربازی سوپای عێراق لە فرقەی 14ـی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا کوژراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە دوور بە دوور تەقە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.