وەزیری بازرگانی عێراق لەمیانی سەردانیکردنی بۆ کەمپی ئاوارەکانی حەسەن شام و خازر بە گوێرەی پسوولەی خۆراک سەبەتەی خۆراکی دابەشی سەر ئاوارەکان کرد.
ئەمرۆ چوارشەممە 21ـی12ـی 2022 وەزیری بازرگانی حکوومەتی فیدراڵی عێراق سەردانی کەمپی ئاوارەکانی حەسەن شام و خازری کرد و لەلایەن هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر و حوسێن کەلاری بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ پێشوازی لێکرا.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: وەزیری بازرگانی عێراق بڕێک سەبەتەی خۆراكی لە ڕێگەی پسوولەی خۆراک بەسەر ئاوارەکانی ناو کەمپەکان دابەش کرد، کە ماوەی چەند سالێکە ئاوارەی ئەو کەمپانەن.
ڕاشیگەیاند: داوا کرا کە یارمەتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و بەڕێوبەرایەتی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و بەشی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئیدارەی کەمپەکان دابەش بکرێ، تاوەکو خزمەتی زیاتری ئاوارەی ناو کەمپەکانی پێ بکرێ.
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە کۆمەکی و یارمەتییەکان لە کۆی 36 کەمپ تەنها 6 کەمپی گرتەوە، بڕیاریشە یارمەتییەکان بەردەوامیان هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.