Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:54

لێكۆڵینەوەیەكی زانستی مەترسی خواردنەوەیەكی بەناوبانگ ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

سەرەڕای باسكردنی چەند توێژینەوەیەك لەسەر سوودەكانی خواردنەوەی قاوە، لێكۆڵینەوەیەكی زانستی ئەم دواییە مەترسی خواردنەوەی ئەو خواردنەوە بەناوبانگەی بۆ ئەو كەسانە پشتڕاستكردەوە كە بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن.
توێژینەوەكە لە جۆرناڵی كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە كە خواردنەوەی دوو كوپ یان زیاتر قاوە لە ڕۆژێكدا، بۆ ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان 160/100 یان زیاترە، ئەگەری مردن بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە دوو هێندە دەكات .
دكتۆر ماسایوكی تێرامۆتۆ لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئۆساكا لە ژاپۆن سەبارەت بە دەرئەنجامەكانی توێژینەوەكە گوتی: سەرمان سوڕما كە زۆر خواردنی قاوە پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكانەوە هەیە لەنێو ئەو كەسانەی كە بەرزی فشاری خوێنی توندیان هەیە.
گەورەساڵانی دانیشتووی شارە جیاوازەكانی ژاپۆن بەشدارییان لە توێژینەوەكەدا كردووە، كە لە ماوەی 19 ساڵدا پشكنینی پزیشكی و پرسیارنامەی پەیوەست بە شێوازی ژیانیان ئەنجامداوە، هەروەها زیاتر لە 800 مردنیان بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكانەوە لە ماوەی توێژینەوەكەدا بەڵگە كردووە.
توێژەران جەختیان لەوە كردووەتەوە كە توێژینەوەكەیان چاودێریكردنە، بۆیە ڕەنگە هۆكاری دیكە هەبن كە لەبەرچاو نەگیراون، هەروەها ئەم كاریگەریانە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازن، ئەمەش بەهۆی جین و ڕەفتار و بەركەوتن بە خواردن و خواردنەوەكانی ترەوەیە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.