Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:22

پێداچوونەوە بە مووچەی کەسوکاری شەھیداندا دەکرێت ‌

کوردستان TV
100%


سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، پێداچوونەوە بە مووچە و شایستەی کەسوکاری شەھیداندا دەکرێت، بەتایبەتی گەڕانەوەی 150 ھەزار بۆ سەر مووچەکانیان.

سەوسەن گەردی، سەرۆکی لیژنەی شەھیدان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ديموكراتي كوردستاني راگەیاند: لەو کاتەی رەوشی داراییی ھەرێم باش بوو، حکومەت 150 ھەزار دیناری وەک ھاوکاری دەخستە سەر مووچەی کەسوکاری شەھیدان، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایییەوە ئەو 150 ھەزار دینارە بڕدرا.

وتیشی: ئێستا لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی لەگەڵ باشبوونی رەوشی دارایی ئەو بڕە پارەیە بگەڕێندرێتەوە بۆ کەسوکاری شەھیدان، چونکە کەسوکاری شەھیدان شایستەی ژیانێکی باشترن.

سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و ئەنفالکراوان باسی له‌وه‌شكرد: ئێمە داوامان کردووە بەشێک لەو داھاتەی بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییەوە دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت بۆ کەسوکاری شەھیدان خەرج بکرێت، چونکە رەوشی بەشێک لە کەسوکاری شەھیدان وەک پێویست نییە.

سەوسەن گەردی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد:  مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی زۆر پێداگیری لەسەر باشترکردنی رەوشی داراییی کەسوکاری شەھیدان دەکات و دڵنیام لەگەڵ باشبوونی رەوشی دارایی لە ئایندەیەکی نزیکدا پێداچوونەوە بە مووچە و شایستەی کەسوکاری شەھیداندا دەکرێت و زیاتر خزمەتیان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.