Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:56

ئه‌مشه‌و له‌ جامی یه‌كگرتووی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را مانچێسته‌رستی میوانداری لیڤه‌رپول ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌ قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌كگرتووی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌مشه‌و‌ به‌ كاتی هه‌ولێرو له‌ یاریگای ئیتیحاد له‌ شاری مانچسته‌ر، یانه‌ی مانچێسته‌رستی میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌كات.
 به‌رێوه‌چوونی ركابه‌ریه‌كانی جامی كاراباوكه‌پ له‌ كاتێكدایه‌ یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێ له‌ ئاستی جیهان ‌كۆتاییهات، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان، په‌یتا په‌یتا په‌یوه‌ندی به‌ ریزی یانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌، حه‌وت یاریزانی لیڤه‌رپول له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌‌كانیان له‌ جامی جیهانی به‌شداربوون.
 پێشبینی ده‌كرێت یۆرگن كلۆپ بۆ ئه‌م یاریه‌ پشت به‌ تواناكانی محه‌مه‌د سه‌لاحی میسری ببه‌ستێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی میسر به‌شداری له‌ مۆندیال نه‌كردبوو، هه‌روه‌ها داروین نونیز دوای ده‌رچوونی ئۆرگوای له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهان، په‌یوه‌ندی به‌ مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی رێدز كرده‌وه‌، هه‌رچی یاریزانانی پیپ گواردیۆلایه‌، ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌و یاریه‌ پشت به‌توانای یاریزانانی ده‌رچووی ئه‌كادیمیای تیپه‌كه‌ی ببه‌ستێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانانی تیپه‌كه‌ی له‌ ریزی هه‌لبژارده‌ی وڵاتانیان به‌شداریان له‌ جامی جیهان كردبوو.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.