Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:22

مانچسته‌ریونایتدو نۆتینگهام فۆرێست گه‌یشتنه‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی كاراباو كه‌پ

کوردستان TV
100%


یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كگرتووی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ ناسراو به‌ كاراباو كه‌پ، له‌ قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی بێرنلی میوانی برده‌وه‌.
 یاریزانانی مان یونایتد به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ كردو دوای چه‌ند هێرشێك بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و له‌ خوله‌كی بیست وحه‌وتدا، كریستیان ئێریكسنی دانیماركی گۆڵێكی بۆ ئه‌هریمه‌نی سوور تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ به‌رده‌وامی هێرش و فشاره‌كانی مان یونایتدو له‌ خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، یاریزان ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵی دووه‌می میوانداره‌كانی به‌ هه‌وڵ و كۆششێكی تاكه‌كه‌سی به‌ده‌ستهێناو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات، به‌م بردنه‌وه‌ش مانچسته‌ریونایتد گه‌یشته‌ قۆناغی هه‌شتی كاراباو كه‌پ، بێرنلیش ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرد.

له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌كگرتووی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی نۆتینگهام فۆرێست سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی بلاكبێرن ڕۆڤێرزی میوانداری برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، له‌ خوله‌كی دوازده‌دا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ نۆتینگهام هه‌ژماركردو له‌ جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، ناوه‌ڕاستكاری وێڵزی، بێرنان جۆنسۆن گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد.
 پاشان یاریزان سكۆت وارتۆن گۆڵی به‌رامبه‌ری بلاكبێرن ڕۆڤێرزی له‌ خوله‌كی چلوسێ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه‌، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوسێدا، یاریزان جێسی لینگارد گۆڵی دووه‌می نۆتینگهامی تۆماركرد، دواتر هێرشبه‌ری نێجیری تایۆ ئاوۆنی گۆڵی سێیه‌می نۆتینگهامی له‌ خوله‌كی حه‌فتاونۆ به‌ده‌ستهێنا، له‌ دواساته‌كانی یاریشدا، بێرنان جۆنسۆن گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپی میوانی تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش نۆتینگهام فۆرێست گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی كاراباو كه‌پ، بلاكبێرن ڕۆڤێرزیش ماڵئاوایی كرد.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.