Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:25

یانه‌ی سیڤیلیه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌می جامی شای ئیسپانیا

کوردستان TV
100%


یانه‌ی سیڤیلیه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌می جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، له‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یانه‌ی سیڤیلیه‌ سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی جوڤێنتود تۆرێمۆ لینۆسی پله‌ چواری میوانداری برده‌وه‌.
 له‌ خوله‌كی سیی و یه‌كدا، یاریزان كارلۆس ئه‌لڤارێز گۆڵێكی بۆ سیڤیلیه‌ تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، دانی فێرناندێز یاریزانی جوڤێنتود گۆڵی دووه‌می سیڤیلیه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ له‌ گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد.
 پاشان یاریزان خوان جۆردان گۆڵی سێیه‌می میوانه‌كانی له‌ دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش سیڤیلیه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیاو جوڤێنتود تۆرێمۆ لینۆسیش ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرد.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.