ماڵپەڕی "ئەكوا ویزەر"ی ئەمریكی كە تایبەتە بە رەوشی كەشوهەوای جیهانی،پێشبینی كردووە كە شەپۆڵێكی باران بارین لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شارەكانی( هەولێر،سلێمانی ،دهۆك، كەركوك ) بگرێتەوەو بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوامی هەبێت.
هاوكات بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ پێنج شەممە 22- 12- 2022
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , باران بارین لەسەر بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك دەبێت . لە ئێوارەدا كاریگەری باران لەسەر ئەم ناوچانە كۆتایی دێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 23- 12- 2022
كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت .
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی ( 1 تــا 3 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 22 - 12 - 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.