لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێژەی بەستنی پێوەری ئاوی خواردنەوە لە 45% بۆ 79% بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی یەك ساڵی تردا ئەو ڕێژەیە زیاتر بەرز ببێتەوە.
ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت: بە بەراورد بە ساڵانی 2018-2018 بەستنی پێوەری ئاو زیادی كردووە كە ئەوكات هاوبەشانی ئاو بە ڕێژەی % پێوەریان بەستابوو، بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە بۆ 79% بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەكەین لە ماوەی ساڵێكی تردا ئەو ڕێژەیە بەرزتر بێتەوە.
سەبارەت بە ژمارەی هاوبەشانی ئاو، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ژمارەی هاوبەشانی ئاو لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە كە لەنێوان ساڵانی 2018 – 2019، نزیكەی 760 هەزار هاوبەشمان هەبوو، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە یەك ملیۆن و شەست و پێنج هەزار هاوبەش.
لە چوار ساڵی كابینەی نۆیەمدا ڕێژەی بەستنی پێوەری ئاو لە 45% بۆ 79% بەرزبووەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.