Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:35

كلیان مباپێ هەمووانی شۆك كرد

کوردستان TV
100%


دوای كەمتر لە حەفتاو دوو كاتژمێر له‌ دۆڕانی نازناوی مۆندیالی قه‌ته‌ر لە لایەن هەلبژاردەی فەرەنسا، كلیان مباپێ ئەستێرەی هەلبژاردەكه‌و یانەی پاریس سانجێرمان هەمووانی شۆك كرد، كاتێك پەیوەندی بە راهێنانەكانی یانەكه‌ی كردەوە.
 لەمبارەوە تیپەكەی پایتەختی فه‌ڕه‌نسا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بڵاویكردەوە كه‌ مباپێ گەیشتە بارەگای سەرەكی پی ئێس جی و شانبەشانی هاوڕێكانی مەشقی كردووە، پاریس سانجێرمان بە دروشمی بەخێربێتەوە مباپێ پێشوازی لەم ئەستێرەی یانەكەی كرد.
 مباپێ كە هاوكات ساڵیادی بیست و چوار سالەی لەدایك بوونی بوو، توانی لە جامی جیهانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و بە تۆماركردنی هەشت گۆڵ بووە گۆڵكاری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌، ئامادەكاریەكانی پاریس سانجێرمان بۆ یاری بیستوهەشتی ئه‌م مانگه‌یه‌ كه‌ لە گه‌ڕی شازدەی لیگاوەن ڕووبەرووی یانەی ستراسبۆرگ دەبێتەوە.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.