هەرێمی كوردستان دەچێتە ناو سەری ساڵەوە و له‌گه‌ڵ هاتنی ئەو بۆنەیەشدا، جگە لە خۆشیدەربڕینی خەڵك و بۆنەی كۆمەڵایەتی، هیچ مەراسیم و بۆنەیەكی فەرمی بەڕێوە ناچێت.
پارێزگای هەولێر ماتەمینی بۆ سلێمانی و دهۆك درێژە پێ دەدات
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ سه‌ری ساڵی 2023، سابیر حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاند: "بۆی هەیە هه‌ندێك ڕێوڕەسمی وه‌ك ڕازاندنه‌وه‌ی قه‌ڵات و ده‌وروبه‌ری بكرێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ڕابردوو و به‌هۆی ته‌قینی غاز له پارێزگای سلێمانی و دهۆك ڕوویان دا، هیچ بۆنه‌یه‌كی فه‌رمی له سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه ناچێت، به‌ڵام هاووڵاتیان دەتوانن خۆشیی خۆیان وەرگرن."
لە پارێزگای سلێمانییش بۆنەی فەرمی بەڕێوە ناچێت
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بە پارێزگای سلێمانیشەوە هەیە، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ جۆره بۆنه‌یه‌ك بەڕێوە ناچێت، له‌م باره‌یه‌وه ساڵح ڕه‌حمان محه‌مه‌د، لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی، به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاند: "وه‌ك پارێزگای سلێمانی بە هۆی ته‌قینی سیسته‌می غاز ڕووی دا و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه قوربانی، بڕیاری هیچ بۆنه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ سه‌ری ساڵ نه‌دراوه، به‌ڵام خەڵك خۆیان دەتوانن خۆشیی خۆیان دەرببڕن."
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجەش، به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی، چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه ده‌چن، له‌و باره‌یه‌وه زانا عومه‌ر وه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕایگەیاند: "ئاهه‌نگێك لەبە‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ده‌چێت، جیا له‌مانه‌ش چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ی جۆراوجۆر له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كان و لایه‌نی دیكه ئه‌نجام ده‌درێن".
لە هەمان كاتدا لە پارێزگای دهۆكیش هیچ بۆنە و مەراسیمێكی فەرمی بەڕێوە ناچێت.
حكوومەتی هەرێم ئاسایشی سەری ساڵ دەپارێزێت
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كه‌رتی گه‌شتیارییه‌وه هه‌یه، بە مەبەستی پێشوازیكردن لەو گەشتیارانەی كە بۆ پشووەکانی سەری ساڵ ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆ، تەواوی ڕێوشوێنی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان جێبەجێ دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە، دەستەی گەشتوگوزار له وه‌زاره‌تی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و بنكەكانی گەشتیاری لە شارەكان، چەندین لیژنەی پێك هێناوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی شارستانییانە و سەردەمیانە پێشوازی لە گەشتیاران بكرێت و كەشێكی ئارام و لە باریان بۆ بڕەخسێنرێت.
لیژنەكان بریتین لە:
- لیژنەی تایبەت بە بازگەكان، وەك تیمی گەشتوگوزار سەردانی بازگەكان و پێشوازی لە گەشتیاران ده‌كات بە پێدانی شیرینی و دابەشكردن و بڵاوكراوەی گەشتیاری بەسەر گەشتیاران وەك (ڕێبەری گەشتیاری، نەخشەی گەشتیاری و برووشور)، هەروەها ڕێنمایی پێویست دەدەن بە گەشتیاران و هێڵێكی په‌یوه‌ندیكردنی تایبەت دابین كراوە بۆ ئەوەی گەشتیاران لە كاتی بوونی هەر كێشە و گرفتێك بتوانن پەیوەندی بكەن.
- لیژنەی تایبەت بە سەردانی بنكە گەشتیارییەكان، بۆ ئەوەی چاودێریی كوالێتیی خزمەتگوزارییەكان بكات و ڕێگە بگرێت لە بەرزكردنەوەی نرخ. هەروەها دەبێ بنکە گەشتیاری و ڕێستورانتەکان لە ڕۆژانی پشوو کراوە بن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران.
هەماهەنگیی تەواو و پێویست دەكرێت لەگەڵ دەزگاكانی ئاسایشی بازگەكان و پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ بە مەبەستی دابینكردنی ئاسایش بۆ گەشتیاران لە كاتی مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان و ئاسانكاریكردن بۆیان لە كاتی هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان، جگه له‌مانه‌ش لە ڕۆژانی سەری ساڵ سەرجەم دەروازە نێودەوڵەتی و فڕۆكەخانە و بازگەكان كراوە دەبن بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران و ئاسانكاریی پێویستیان بۆ دەكرێت.
لە ساڵی 2021 ژمارەی گەشتیاران 4 ملیۆن و189 هەزار گه‌شتیار بوو، پلانی دەستەی گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 زیادکردنی ئەو ژمارەیە بوو بە ڕێژەی 50 ٪، واتا زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ6 ملیۆن گەشتیار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.