Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:31

پوتین: ئامادەیی چەكی ئەتۆمی بۆ  لەسەدا 91 بەرز كراوەتەوە

کوردستان TV
100%

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە میانەی دیدارێكی لەگەڵ سەركردەكانی سوپای ڕوسیا بۆ دیاریكردنی ئەركەكانی دامەزراوە سەربازییەكە بۆ ساڵی داهاتوو ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردن لە تواناكانی شەڕ و ئامادەیی شەڕی هێزە ئەتۆمییەكان و ئەمەش گەرەنتی سەروەری و یەكپارچەیی خاكەكەمانە و بە گشتی ڕێگری ئەتۆمی پشتگیری لە هاوسەنگی ئەتۆمی دەكات لە جیهاندا.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: دابینكردنی هێزی ئەتۆمی بۆ لەسەدا 91 زیادی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەتۆمییەكان بە سیستەمی هایپەرسۆنیكی ئەڤانگارد دابین دەكرێن و بۆ یەكەمجارە ئەم هێزانە سیستەمی نوێی مووشەكی نێوان كیشوەرەكان كە بە "شەیتان" ناسراوە و سیستەمی دەریایی "یاریس"یان بۆ دابینكراوە.
پوتین جەختیشی لەوە كردەوە كە لە جیهاندا هاوتای ئەم چەكانە نییە.
هەروەها لە دۆسیەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەدا، سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، دەبێت میكانیزمە هێرشبەرەكان مۆدێرن بكرێن و بەكاربهێنرێن، هەروەها بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بووەتە شتێكی واقیعی.
هەروەها داوای لە وەزارەتی بەرگری كرد كە نوێترین چەك و كەرەستەی پێویستی دیكە بۆ دامەزراوەكان دابین بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ئەو ئامرازانە دەزانین كە هێزەكانی ناتۆ لە كاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتدا بەكاریدەهێنن، هەروەها سەرجەم زانیارییەكان لەبەردەستی لایەنە پەیوەندیدارەكاندایە لە ڕوسیا و دەبێت بە قووڵی شیكاری بۆ بكرێت، بۆ ئەوەی تواناكانی شەڕی هێزەكانمان بەرزبكرێتەوە .
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: دەبێت سوود لەو ئەزموونانە ببینین كە سوپای ڕووسیا لە سوریا كۆی كردۆتەوە، لەوانە ئەنجامدانی مەشق لەسەر هەموو ئاستەكان و ڕاهێنانی ئەفسەر و سەرباز، بۆیە پێویستە كادری پێویست و ڕاهێنراومان هەبێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.