Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:28

ڕاهێنەری سپۆرتینگ له‌شبۆنە سه‌باره‌ت به‌گرێبه‌ست كردنیان له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%

ڕوبێن ئامۆریم ڕاهێنەری یانەی سپۆرتینگ له‌شبۆنەی پۆرتوگالی ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێکی نوێ سەبارەت بە ئەگەری گرێبەستی یانەکە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی پێشووی بدات.
 دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆژنامه‌ی زه ‌سه‌نی به‌ریتانی پرسیاری سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ مێركاتۆی زستانه له‌ راهێنه‌ره‌كه‌‌ كرد، بەڵام ئامۆریم بێزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ دووباره‌یه‌ ده‌ربڕی و گوتی، كاتێك رۆناڵدۆ له‌ قه‌ته‌ر بوو دەرفەت هه‌بوو بۆ ئه‌م پرسیاره‌، به‌ڵام نه‌تانكرد، بۆیه‌ منیش پێشووتر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه‌و ئێستاش هیچ شتێك ناڵێم، له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ڕۆناڵدۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و تا ئێستاش په‌یوه‌ندی به‌ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردووه‌.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.